٢٩ ئازار ٢٠٢٤ - ١٤:٢٨
بەرپرسی گواستنەوەی چەکی داعش لە سنووری عێراق و سووریا کوژرا

”سەمیر خزر شەریف”، پاش چاودێریەکی وردی هێزەکانیان، بەرپرسی گواستنەوەی چەکی داعش لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کوژرا.

 بە گوێرەی راگەێنراوی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ، ئەو سەرکردەیەی داعش، لە بۆسەیەکی سوپای عێراقدا لە سنووری هاوبەشی عێراق لەگەڵ شاری دێرەزوور، کوژراوە.

لە راگەیەندرەکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هاتووە، ئەو کەسە بەرپرس بووە لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و هاتوچۆپێکردنی ئەندامانی داعش لە نێوان عێراق و سووریادا و چەندین دۆسیەی تاوانی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیلی پارێزگای ئەنباری لەسەرە.

342/